شاناز ئیبراهیم ئەحمەد منداڵ و خانەوادەی راگیراوانی بادینانی‌ بەسەركردەوە

  2021-02-23 14:02      121 جار بینراوە        کۆمێنت
دیمه‌نێك له‌ دیداره‌كه‌

ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌، ٢٣ی٢ی٢٠٢١، لە شاری دهۆک، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەیاوەری هەڤاڵان ئاراس جانگیر محەمەد ئاغا ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی رێکخستنی دهۆک و ئیمان ئامێدی ئەندامی سەرکردایەتی و وەفدێکی مەڵبەند، چاویکەوت بەمنداڵ و خانەوادەی ژمارەیەک لە راگیراوانی سنوری بادینان کە لە دۆخێکی تەمومژاویدا بە (٦)شەش ساڵ زیندانی کردن حکومدران، پەرۆشیی و خەمخۆری یەکێتی بۆ دووپاتکردنەوە.
لەو دیدارانەدا، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، دوای گوێگرتن لە منداڵ و خانەوادەی راگیراوەکان لە باسکردنی چۆنیەتی دەستگیرکردنی باوک و کوڕەکانیان و چاوەڕوانی چەند مانگەیان، بەچاوی پڕ فرمێسکەوە نیگەرانی خۆی بۆ شێوازی مامەڵەی ئەو لایەنانە نیشاندا، هاوکات  جەختی لە هەڵوێست و پشتیوانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کردوە و باسی لەوەشکرد کەکێشەی ڕاگیراوانی بادینان بۆتە خەمی هەمووان، تەنانەت لە ئاستی نێودەوڵەتی وەک پرسێکی گرنگ چاودێری دۆخەکە دەکرێت، وتیشی ئومێد دەکەین دادگای تەمیز دادپەروەرانە بەو تۆمەتە دروستکراوانەی کەیسەکانیاندا بچێتەوە.
لای خۆیانەوە، منداڵ و خانەوادەکانیان، سوپاسگوزاری خۆیان دەربڕی بۆ پشتیوانی و بەدەنگەوەهاتنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بەسەرکردنەوەکەی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو