بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکانی‌ هه‌رێم له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ دیاریكرا

  2021-02-23 14:26      77 جار بینراوە        کۆمێنت
لەو کۆبوونەوه‌یه‌دا گفتوگۆ دەربارەی گرفتە کارگێڕی و داراییەکانی پارێزگاکان کرا

ئەمڕۆ سێشەممە 23ی‌ شوبات، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، به‌به‌شداربوونی‌ قوباد تاڵه‌بانی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، له‌ڕێی‌ ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه‌، لە گەڵ پارێزگارەکانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
لەو کۆبوونەوه‌یه‌دا گفتوگۆ دەربارەی کێشە و گرفتە کارگێڕی و داراییەکانی پارێزگاکان و پلانی حکومەت بۆ ئەنجامدانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بۆ ساڵی 2021 کرا، تێیدا ئاماژە بەوەدرا کە حکومەتی هەرێم هەموو هەوڵێکی خۆی خستووەتەگەڕ بۆ دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم کە ئەرکێکی لە پێشینەی حکومەتە.
لە کۆبوونەوەکەدا پلانی حکومەتی هەرێم بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی پەرەپێدانیی پارێزگاکان و ئەو پڕۆژانەی وەزارەتەکان لە پارێزگاکان ئەنجامی دەدەن لە سێکتەرەکانی ( شارەوانی ، کارەبا ، تەندروستی ، کشتوکاڵ ، پەروەردە و ڕێگاوبان) بۆ ساڵی 2021 پەسەند کران کە بە داهاتی بەردەستی حکومەتی هەرێم ئەنجام دەدرێت و کۆی گشتی کوژمەکە،  سێسەد و چل نۆ ملیار و حەفسەد و دوو ملیۆن دینارە. بەم شێوەیەی خوارەوە بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان تەرخانکراوە:

•       پارێزگای سلێمانی :

114,350,000,000 سەد و چواردە ملیار  و سێسەد و پەنجا ملیۆن دینار.

•       پارێزگای هەڵەبجە :

30,000,000,000 سی ملیار دینار .

•       پارێزگای هەولێر :

000 ,128,352,000 سەدو بیست و هەشت ملیار و سێسەد و پەنجا و دوو ملیۆن دینار.

•       پارێزگای دهۆک :

77,000,000,000 حەفتا و حەفت ملیار دینار .

کۆی گشتی : 349,702,000,000 سێسەد و چل نۆ ملیار و حەفسەد و دوو ملیۆن دینار.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو