هه‌فته‌ی داهاتوو ڤاكسنی دژه كۆرۆنا ده‌گاته عیراق
2021-02-23 14:35     107 جار بینراوە      کۆمێنت
ڤاكسینی سینۆفارمی چینی، یه‌كه‌م ڤاكسین ده‌بێت له دووشه‌ممه‌ی داهاتوو بگاته عیراق
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23ی شوبات، وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق، ئاشكرایكرد كه هه‌فته‌ی داهاتوو ڤاكسینی دژه كۆرۆنا ده‌گاته عیراق و به‌خۆڕایی به هاوڵاتیان ده‌درێت.
حه‌سه‌ن ته‌میمی، وه‌زیری ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاند: "ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنا هه‌ڵگرتووه، 1ی ئاداری داهاتوو ده‌گاته عێراق".
وتیشی: "ڤاكسینی سینۆفارمی چینی، یه‌كه‌م ڤاكسین ده‌بێت له دووشه‌ممه‌ی داهاتوو بگاته عیراق".
وه‌زیری ته‌ندروستی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، "پێدانی ڤاكسینه‌كه هه‌موو پارێزگاكانی عێراق ده‌گرێته‌وه و به‌خۆڕایش به هاوڵاتیان ده‌درێت".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه، ژماره‌ی تووشبوون به كۆرۆنا زیادیكردووه، كه هه‌ندێكیان تووشبووی كۆرۆنا گۆڕاوه‌كه‌ن.
سه‌رچاوه: سایتی " روسیا الیوم"
وه‌رگێڕان‌و داڕشتنه‌وه‌ی: مه‌ریوان عه‌لی محه‌ممه‌د
بابەتی زیاتر