له عیراق ژماره‌ی تووشبوون‌و مردن به كۆرۆنا روو له‌هه‌ڵكشانه
2021-02-23 14:44     93 جار بینراوە      کۆمێنت
4181 كه‌سی تر له عیراق تووشی كۆرۆنا بوون
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23ی شوبات، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی‌و ژینگه‌ی عێراق، بڵاویكرده‌وه كه له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 4181 كه‌سی تر له عیراق تووشی كۆرۆنا بوون.
هاوكات 2592 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه، 16 تووشبووش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو ڤاكسینی دژه كۆرۆنا بگاته عیراق و به‌خۆڕایی بدرێت به‌هاوڵاتیان.
له‌و باره‌یه‌وه حه‌سه‌ن ته‌میمی وه‌زیری ته‌ندروستی عیراق، وتی: "ڤاكسینی سینۆفارمی چینی، یه‌كه‌م ڤاكسین ده‌بێت له دووشه‌ممه‌ی داهاتوو بگاته عیراق".
سه‌رچاوه: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی‌و ژینگه‌ی عیراق
وه‌رگێڕان‌و داڕشتنه‌وه‌ی: مه‌ریوان عه‌لی محه‌ممه‌د
بابەتی زیاتر