كازمی‌ هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات

  2021-02-23 20:09      309 جار بینراوە        کۆمێنت
مسته‌فا كازمی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 23ی‌ شوبات، سه‌رله‌نوێ‌ مسته‌فا كازمی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق، هه‌ڕه‌شه‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ كرد كه‌ رێگه‌نادات عیراق‌ ببێته‌" گۆڕه‌پانێك بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی‌ كێشه‌كان".
كازمی‌ له‌ میانه‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئاسایی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عیراقدا وتی‌: مووشه‌كبارانكردنی‌ سه‌رلێشێواوانه‌ی‌ بینای‌ نێرده‌ دیپلۆماسییه‌كان، هه‌وڵێكه‌ بۆ درووستكردنی‌ كۆسپ له‌به‌رده‌م پێشكه‌وتن‌و شه‌رمندكردنی‌ حكومه‌ت.
ئه‌و لێدوانه‌ی‌ مسته‌فا كازمی‌ دوای‌ ئه‌وه‌دێت كه‌ دوێنێ‌ ناوچه‌ی‌ سه‌وزی‌ به‌غدا كه‌ باره‌گای‌ حكومه‌ت‌و نێرده‌ دیپلۆماسییه‌كانی‌ لێیه‌، رووبه‌ڕووی‌ هێرشێكی‌ مووشه‌كی‌ بووه‌وه‌، كه‌ ته‌نها زیانی‌ ماددی‌ لێكه‌وته‌وه‌. 
سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق، هه‌روه‌ها وتی‌: ئۆپه‌راسیۆنه‌ پێشوه‌خته‌كانی‌ دژ به‌ تیرۆر به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌مه‌به‌ستی‌ ته‌فروتوناكردنی‌ حه‌شارگه‌ی‌ تیرۆریستان.

سه‌رچاوه‌: میدل ئیست ئۆن لاین
وه‌رگێڕان‌و داڕشتنه‌وه‌ی‌: فه‌ریق حه‌بیب

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو