نرخی ئه‌مشه‌وی نه‌وتی خاو بزانه
2021-02-23 20:42     312 جار بینراوە      کۆمێنت
نەوتی خاوی برینت بە 65.30 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا
نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەكانی جیهاندا به‌رده‌وامه له به‌رزبوونه‌وه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌دێت كه هه‌ریه‌ك له بانكه‌كانی " جی بی مۆرگان چیس"و " گۆڵدمان ساكس" پێشبینی ده‌كه‌ن دوای سنوورداربوونی په‌تای كۆرۆنا نرخی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبێته‌وه.
كاتژمێر 9:40 ی ئه‌مشه‌و سێشەممه 23ی شوبات، هەر بەرمیلێك لە نەوتی خاوی برینت بە 65.30 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.
نەوتی خاوی خۆرئاوای تیكساسیش بە 61.79 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك مامەڵەی پێوەكرا.
سەرچاوە: سایتی ئێف ئێكس نیوز تودەی
ئامادەكردنی: فەریق حەبیب
بابەتی زیاتر