ئارسناڵ سەركەوتنێكی گەورەی تۆماركرد

  2021-03-01 09:57      106 جار بینراوە        کۆمێنت

لە چوارچێوەی یارییەكانی هەفتەی 26 ی خولی یانەكانی ئینگلیتەرا، یانەی لیستەر سیتی لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی ئارسناڵی كردو یارییەكەشی بە ئەنجامی 3-1 گۆڵ پێ دۆڕاند.
سەرەتا یاریزانانی یانەی خاوەن یاریگا دەستپێشخەریان كرد، لە تۆماركردنی گۆڵ و لە خولەكی 6 یۆری تیلیمانس گۆڵی پێشكەوتنی بۆ یانەی لیستەر سیتی تۆماركرد،  بەڵام لە خولەكی 39ی یارییەكەدا داڤید لویز ئەنجامەكەی یەكسانكردەوە، دواتر و لە دواین خولەكی نیوەی یەكەمی یارییەكە لاكازایت بە لێدانی سزا گۆڵی دووەم و پێشكەوتنی بۆ یانەی میوان تۆماركرد، لە نیوەی دووەم و لە خولەكی 52 ی یارییەكەدا نیكۆلاس پیپی گۆڵی سێیەم بۆ یانەی ئارسناڵ تۆماركرد.
سەرئەنجام یانەی ئارسناڵ 3-1 گۆڵ لە یاریگای خۆی سەركەوتنێكی گرنگی بەدەستهێنا، بە بردنەوەی ئەم یارییە گەنەرز بە كۆكردنەوەی 37 خاڵ بۆ نۆیەمی ڕیزبەندی سەركەوت. 

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو