نرخی نەوت دابەزینی بە خۆوە بینی

  2021-03-02 08:39      262 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەمڕۆ لە بازارەكانی جیهان نرخی نەوتی خاو دابەزینی بە خۆوە بینی و نرخی هەر بەرمیلێك گەیشتە 62.94، دۆلار رێژەی %75 ی بەهاكەی لە دەستدا. 
ئاژانسی بلومبێرگ بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، نەوتی خاوی برێنت لەبۆرسەی جیهانیدا بە رێژ75%، دابەزیوە‌ و هەر بەرمیلێك بە 62.94 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا‌،  هاوكات نەوتی خاوی ئەمریكاش بەڕێژەی 0.91% نرخەكەی دابەزی و بە 60.04 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.
بەگوێرەی راپۆرتێكی ئاژانسەكە،  یەكێك لەهۆكارەكانی بەرزبونەوەی نرخی نەوت لەماوەی چەند رۆژی رابردودا ئەوەبوو كە زریانێك رووی لەتەكساسی ئەمریكا كردبوو كە بووە هۆی ئەوەی بڕی بەرهەمهێنانی نەوت بەڕێژەی 10% كەمببێتەوە،  لەئێستاشدا كە ئەو زریانە نەماوە، نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان رووی لەدابەزین كردووە. 
ئەو ئاژانسە ئاشكراشیكردووە، بەرهەمهێنانی ڤاكسین كۆرۆنا و كاریگەری لەسەر رێژەی توشبون بەو ڤایرۆسە هۆكارێكی دیكەیە كە كاریگەری لەسەر نرخی نەوت دروستدەكات. 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو