وەفدێكی هەرێم گەیشتە بەغدا

  2021-03-02 10:44      353 جار بینراوە        کۆمێنت

وەفدێكی باڵای وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم، بەمەبەستی تاوتوێكردنی ژمارەیەك پرس گەیشتە بەغدا.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی بازرگانی، ئەمڕۆ وەفدێك بەسەرۆكایەتی كەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، بەمەبەستی تاوتوێكردنی ژمارەیەك پرسی بازرگانی و پیشەسازی نێوان هەرێم و بەغداو هەروەها پەرەپێدانی پەیوەندیەكانیان لەگەڵ وەزارەتی پیشەسازی عیراق گەیشتە بەغدا. 
ئاماژە بەوەشكراوە، بەشێكی گفتوگۆكانی وەفدەكە پەیوەست دەبێت بە هەماهەنگی بۆ دابینكردنی شایستە داراییەكانی كۆمپانیاكان و پێدانی مۆڵەتی كاری پیشەیی و چارەسەری كێشە هەڵواسراوەكانی پەیوەست بە كارگە و كۆمپانیاكانی هەرێمی كوردستان. 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو