نرخی كارەبای موەلیدە ئەهلییەكان، بۆ مانگی دوو دیاریكرا

  2021-03-02 12:19      526 جار بینراوە        کۆمێنت

قایمقامیەتی سلێمانی، نرخی كارەبای موەلیدە ئەهلییەكانی ناوشاری سلێمانی بۆ مانگی شوباتی 2021 دیاریكرد، بۆ هەر ئەمپێڕێك بڕی شەش هەزار بۆ هەشت هەزار دیاریكراوە.
قایمقامیەتی سلێمانی لەڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردووە، ئەمڕۆ سێشەممە 2-3-2021، لیژنەی دیاریكردنی نرخی موەلیدە ئەهلییەكان كۆبۆوە، بۆ دیاریكردنی نرخی كارەبای موەلیدە ئەهلییەكان بۆ مانگی دوو (شوبات) ‌بەپێی نرخی سوتەمەنی لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستان، نرخی یەك سەعات كارەبای موەلیدە بۆ یەك ئەمپێڕ‌ (38) دینار دەبێت.
ئاماژە بەوەشكراوە، كاركردن و تەرخانكردنی كارەبا لەلایەن موەلیدە ئەهلییەكانەوە بۆ هاووڵاتییان لەنێوان (170) بۆ (210) سەعاتە بەمەش نرخی یەك ئەمپێر كارەبای موەلیدەی ئەهلی بۆ ئەو مانگە لە نێوان شەش هەزار (500) دینار بۆ هەشت هەزار دینار دەبێت، بەهۆی جیاوازی كارپێكردنی موەلیدەكان لەگەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكە، نرخی ئەمپێڕێك كارەبای موەلیدە گەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكە جیاواز دەبێت.
باس لەوەشكراوە، خشتەی كارپێكردن و دابینكردنی كارەبا لەلایەن موەلیدە ئەهلییەكانەوە بۆ مانگی سێ وەك خۆی دەمێنێتەوە‌‌، بەیانیان لەسەعات (7 بۆ 8) و نیوەڕوان لە سەعات (12) بۆ سەعات (1)ی شەو، لەو ماوەی دیاریكراوە هەركاتێك كارەبای نیشتمانی كوژایەوە پێویستە موەلیدە ئەهلییەكان كارەبا بۆ هاووڵاتییان دابین بكەن، جگە لە رۆژانی هەینی كە بەیانیان كارناكەن.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو