پۆلیسی سلێمانی زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی هێرشی كرده‌سه‌ر په‌رله‌مانتارێك بڵاوده‌كاته‌وه
2021-03-02 14:29     244 جار بینراوە      کۆمێنت
دیمه‌نێك له‌شاری سلێمانی
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند كه ئه‌و تۆمه‌تباره‌ی هێرشیكرده‌سه‌ر په‌رله‌مانتار غالب محه‌ممه‌د هه‌ڵهاتووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2ی ئازار، نەقیب سەركەوت ئەحمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕی PUKNOW رایگه‌یاند: ئەو كه‌سه‌ی چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر هێرشیكرده‌سه‌ر غالب محەمەد په‌رله‌مانتاری عیراق، ناسراوەتەوەو ماڵەكەی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه پشكێنراوە، بەڵام بۆ شوێنێكی نادیار هەڵهاتوەو هێزە ئەمنییەكان بۆ دەستگیركردنی بەردەوامن لەهەوڵەكانیان.
روونیشیكرده‌وه كه: لەدوای رووداوەكە هێزەكانی پۆلیس كەشف و هێڵكاری شوێنه‌كه‌یان كردوەو دادوەریش فەرمانی دەستگیركردنی بۆ تۆمەتبارەكە دەركردوە.
ئێواره‌ی هه‌ینی رابردوو، كه‌سێك به چه‌قۆ هێرشیكرده‌سه‌ر غالب محه‌ممه‌د په‌رله‌مانتاری عیراق له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌شاری سلێمانی، دواتریش گواسترایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌وه‌و پاش ماوه‌یه‌كی كورت به‌هۆی سوكی برینه‌كه‌یه‌وه ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كرایه‌وه.
ئاماده‌كردنی: رێباز زه‌نگه‌نه
بابەتی زیاتر