فڕۆكه‌خانه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌یه‌كی‌ بڵاوكرده‌وه‌

  2021-03-03 13:45      170 جار بینراوە        کۆمێنت
لایه‌نێك له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ هه‌ولێر

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 3ی‌ ئازار، بەڕێوەبەرایەتی گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ ده‌ست PUKNOW كه‌وتووه‌، بڵاویكرده‌وه‌ ھیچ گۆڕانكارییەك بەسەر رێنماییەكانی پێشووی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌‌ تایبه‌ت به‌ گه‌شتكردندا نەھاتووە.

ئه‌مه‌ش دەقی راگەیه‌ندراوه‌كه‌یه‌:

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی بە کەرەنتین کردنی گەشتیارانی هاتوو بۆ ناوەوەی هەرێمی کوردستان لە چەند کەناڵێکی راگەیاندندا. ئاگاداری گشت هاووڵاتییان و گەشتیارانی بەڕێز دەکەینەوە کەوا هیچ گۆڕانکارییەک بەسەر رێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆ بەیانی ژمارە (1) ی سالی 2021دا نەهاتووە، بەڵکو گەشتیاران دوای گەڕانەوەیان پێویستە لە شوێنی نیشتەجێ بوونیان خۆیان کەرەنتین بکەن، بۆ ئەو ماوەیەی کە لە رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی دا هاتووە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی فرۆکەخانەی نێودەولەتی ئەربیل

3/3/2021

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو