وه‌زیری‌ دارایی‌ عیراق: به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ نرخی‌ نه‌وت واده‌كات مووچه‌ له‌كاتی‌ خۆیدا دابه‌ش بكرێت

  2021-03-03 14:21      155 جار بینراوە        کۆمێنت
عه‌لی‌ عه‌لاوی‌ وه‌زیری‌ دارایی‌ عیراق

عه‌لی‌ عه‌لاوی وه‌زیری‌ دارایی‌ عیراق، رایگه‌یاند كه‌ مووچه‌ی‌ ئه‌م مانگه‌ له‌ واده‌ی‌ خۆیدا دابه‌ش ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 3ی‌ ئازار، عه‌لی‌ عه‌لاوی‌ وه‌زیری‌ دارایی‌ عیراق، له‌ لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی‌ هه‌واڵه‌كانی‌ عیراق"واع"، رایگه‌یاند: له‌ سه‌ره‌تای‌ ئه‌م مانگه‌دا داهاتی زۆری‌‌ به‌ده‌ستهاتوو كه‌ ده‌ره‌نجامی‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ نرخی‌ نه‌وته‌، ده‌مانگێڕێته‌وه‌ بۆ سه‌قامگیریی‌ كاتی‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌، له‌ مانگه‌كانی‌ رابردوودا به‌ناچاریی‌ مووچه‌ دواده‌كه‌وت، چونكه‌ هیچ بژارده‌یه‌كی‌ ترمان نه‌بوو".
وه‌زیری‌ دارایی‌ عیراق، روونیكرده‌وه‌ كه‌ كورتهێنانی‌ بوودجه‌ بۆ 30 ترلیۆن دینار كه‌مبووه‌ته‌وه‌، له‌پای‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ نرخی‌ نه‌وت‌و دۆلار.
وتیشی‌ له‌ سه‌ره‌تای‌ نووسینه‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌یاسی‌ بوودجه‌، نرخی‌ نه‌وت به‌ 42 دۆلار خه‌مڵێنرابوو، به‌ڵام دوای‌ گۆڕانی‌ نرخی‌ نه‌وت، به‌های‌ یه‌ك به‌رمیل نه‌وت به‌ 45 دۆلار خه‌مڵێنرا.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ماوه‌ی‌ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك نرخی‌ نه‌وتی‌ خاوی‌ برینت له‌ ده‌وروبه‌ری‌ 65 دۆلاردایه‌، كه‌ سه‌ره‌نجام ده‌بێته‌هۆی‌ بوژانه‌وه‌ی‌ ئابووری‌ وڵاتانی‌ هه‌نارده‌كاری‌ نه‌وت.

سه‌رچاوه‌: سایتی‌ موباشر
وه‌رگێڕان‌و داڕشتنه‌وه‌ی‌: فه‌ریق حه‌بیب

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو