سه‌ربازگه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د مووشه‌كباران كرا
2021-03-03 16:15     129 جار بینراوە      کۆمێنت
به‌ڵێنده‌رێكی بیانی كوژرا و زیانی ماددی زۆریش به‌ر بنكه‌كه كه‌وت
سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 3ی ئازار، بنكه‌ی سه‌ربازی " عه‌ین ئه‌سه‌د"ی هه‌ڵكه‌وتوو له سنووری پارێزگای ئه‌نبار كرایه ئامانج‌و به‌هۆیه‌وه به‌ڵێنده‌رێكی بیانی كوژرا و زیانی ماددی زۆریش به‌ر بنكه‌كه كه‌وت.
بتكهی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د له خۆرئاوای پارێزگای ئهنبارهو گه‌وره‌ترین بنكه‌ی سه‌ربازی عیراقییه‌و سه‌دان سه‌ربازی ئهمریكیو وڵاتانی تری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ بهداعشی تێدا جێگیره.
ساڵی پاریش، دوای كوژرانی ژه‌نه‌ڕاڵ قاسم سولهیمانیو ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیش له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، سه‌ربازگه‌كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه به مووشه‌ك كرایهئامانجو به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی ئه‌مریكی برینداربوون‌و زیانی ماددی زۆریشی به‌ركه‌وت.
دوای بۆردوومانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، له لێدوانێكدا رایگه‌یاند: ئه‌وانه‌ی بنكه‌كه‌یان بۆردوومان كردووه، هیچ ئینتیمایه‌كیان بۆ عیراق نییه، هاوكات هێزه عیراقییه‌كان رێوشوێنێكی ئه‌منی تووندیان له ده‌وروبه‌ری سه‌ربازگه‌كه گرتووه‌ته‌به‌ر.
له‌لایه‌كی تره‌وه، واین ماروتو وته‌بێژ به‌ناوی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش له توێتێكدا له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، رایگه‌یاند: "10 مووشه‌ك ئاراسته‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د كراوه كه هێزی هاوپه‌یمانانی تێدایه.. له‌ئێستا هێزه عیراقییه‌كان ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه كردووه".
ماوه‌ی زیاتر له ساڵێك ده‌بێت، گرووپه چه‌كداره تووندڕه‌وه‌كان، ناو به‌ناو هێزه‌كانی ئهمریكاو ئه‌و ناوچه‌و فڕۆكه‌خانانه ده‌كه‌نه ئامانج كه دیپلۆماتكارانو هێزه‌كانی ئه‌مریكایان تێدا جێگیره.
سه‌رچاوه: سایتی " العربی الجدید"
وهرگێڕانو داڕشتنه‌وه‌ی: فه‌ریق حه‌بیب
بابەتی زیاتر