لاهور شێخ جه‌نگی بۆ مه‌سرور بارزانی: تۆ بە تەواوەتی متمانەت لەدەستداوە
2021-03-03 16:27     283 جار بینراوە      کۆمێنت
لاهور شێخ جه‌نگی، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 3ی ئازار، لاهور شێخ جه‌نگی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، سه‌باره‌ت به هه‌وڵی ئازادكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی هێرشیانكرده سه‌ر په‌رله‌مانتار غالب محه‌ممه‌د، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
دەستیان داوەتە کاروباری دادگا بۆ ئەوەی ئەو سێ کەسە ئازاد بکرێن و کەیسەکە دیزە بە دەرخونە بکرێت، بۆیە سەرۆکی حکومەت لێرەوە پێت دەڵێم تۆ بە تەواوەتی متمانەت لەدەستداوە ئەگینا ئەمەت قبوڵ نەدەکرد.
هەر ئەو حکومەتەی کە لە کەیسی دەستگیرکردنی (٥) چالاکوانەکەی بادینان داوای لە هەموو لایەنەکان دەکرد کە دەستوەردان لە کاروباری دادگا نەکەن، کەچی هەمان حکومەت بە ئاشکرا و بە هەڕەشەکردن داوای ئازادکردنی (٣) ئەفسەری دەزگایەکی هەواڵگریی هەرێم دەکات کە لەسەر کەیسی پەلاماردانی پەرلەمانتار غالب محەمەد دەستگیر کراون.
بابەتی زیاتر