قەدەغەی هاتووچۆ لەعێراق درێژكرایەوە

  2021-03-03 19:56      183 جار بینراوە        کۆمێنت

بەمەبەستی خۆپارێزی لەڤایرۆسی كۆرۆنا، قەدەغەی هاتووچۆ لە سەرجەم پارێزگاكانی باشور و ناوەڕاستی عێراق درێژ دەكرێتەوە. 
لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لەعێراق بڕیاریدا قەدەغەی هاتووچۆی گشتی لە ڕۆژانی هەینی و شەممە و یەكشەممە بەردەوام بێت و قەدەغەی سنورداریش لە دوای كاتژمێر هەشتی ئێوارەوە دەستپێدەكات تا 5ی بەیانی.
بڕیارەكە لە كاتێكدایە لە عێراق، ئامارەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەڵكشاندایە و لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردووش زیاتر لە (5) هەزار حاڵەتی نوێی تووشبوون بە پەتاكە تۆماركراوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو