3 تۆمەتبار لەسلێمانی دەستگیركران
2021-03-04 10:02     226 جار بینراوە      کۆمێنت
مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی سێ تۆمەتباریان دەستگیركرد كە بڕێك مادەی هۆشبەرو چەكێكی بێ مۆڵەتیان پێ بووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 4-3-2021، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، لەمیانەی چالاكییەكی مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی سێ تۆمەتبار بەناوەكانی (پ، س، غ لەدایكبووی 2001)، (ع، أ، ب لەدایكبووی 1997) و (ئـ، أ، ع لەدایكبووی 2000) دەستگیركران كە بڕێك مادەی هۆشبەر لەجۆری كریستاڵیان پێبووە لەگەڵ چەكێكی بێ مۆڵەت لەجۆری دەمانچە، هەروەها لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەكاندا دەستیشگیرا بەسەر ئەو ئوتۆمبێلەدا كە بەتۆمەتبارەكان بووه.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لەئێستادا هەر سێ تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە ڕاگیراونو لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیاندا بەردەوامە.
بابەتی زیاتر