لەهەرێمی كوردستان چارەسەركردنی نەخۆشییەكانی دڵ دەچێتە قۆناغێكی نوێوە

  2021-03-04 11:36      166 جار بینراوە        کۆمێنت

بڕیارە لەئەمڕۆوە خزمەتگوزارییەكی نوێ بۆ نەخۆشییەكانی دڵ بكەوێتەكارو پێویست ناكات هاووڵاتیان بۆ ئەو چارەسەرە بچنەدەرەوەی وڵات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 4-3-2021، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد، دوای هەوڵێكی زۆر و لەڕێگەی تیمێكی تایبەت بۆیەكەمجار خزمەتگوزاری چارەسەركردن بەبێ نەشتەرگەری بۆ كێشەكانی بۆری خوێن لەناو جەستەی مرۆڤ و مێشك لەسەنتەرەكانی دڵ لەهەرێمی كوردستان لەبەردەستە و لەرێگەی قەستەرە و بەبێ نەشتەرگەری ئەنجام دەدرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەئێستادا لەگەڵ دابینكردنی ئامێری رێكخستنەوەی كارەبایی دڵ، 16 ئامێری قەستەرەی دڵ لەسەنتەرەكانی چارەسەركردنی دڵ دابینكراوەو لەمەودوا پێویست ناكات هاووڵاتیان بۆ ئەو چارەسەرە بچنەدەرەوەی وڵات.
 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو