ده‌بێت خاوه‌نی به‌شێك له ئۆتۆمبێله‌كان سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆ بكه‌ن
2021-03-04 14:00     242 جار بینراوە      کۆمێنت
بڵاونامه
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 5ی ئازار، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھەرێمی كوردستان، لهبڵاونامهی ژماره‌ی 1ی 2021 دا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست PUKNOW كه‌وتووه، ئەو شوفێر و خاوەن ئۆتۆمبێلانەی ئاگاداركردەوە كە مۆدێلی ئۆتۆمبێلەكانیان لە خوار 2018یه بۆ وەرگرتنی زانیاری و ئاماركردنیان سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەكانی ھاتووچۆ بكەن.
لە و بڵاونامهیهدا، هاتووه: داوا لە گشت ئەو خاوەن ئۆتۆمبێلانە دەكەین كە لە ھەرێمی كوردستانن و ئۆتۆمبێلەكانیان خوارمۆدێلن، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی ھاتووچۆ لە پارێزگاكان و ئیدارەكان بكەن، بەپێی شوێنی نیشتەجێبوون، بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاری و ئاماركردنیان لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی ھاتووچۆ".
پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی زانیارییه‌كان له رۆژی 7 ی ئه‌م مانگه‌وه دهستپیچدهكاتو له 25ی مانگ كۆتایی پێدێت.
بابەتی زیاتر