هێزه‌كانی‌ پۆلیس هه‌وڵی‌ كچ‌و ژنێكیان بۆ خۆكوشتن پووچه‌ڵكرده‌وه‌

  2021-03-04 14:17      129 جار بینراوە        کۆمێنت
ماوه‌یه‌كه‌ دیارده‌ی‌ خۆكووشتنی‌ ژنان‌و كچان له‌ پارێزگا جیاجیاكانی‌ عیراق ته‌شه‌نه‌ی‌ كردووه

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 4ی‌ ئازار، هێزه‌كانی‌ پۆلیسی‌ عیراق له‌ به‌غدا و زیقار، توانییان ریگریی‌ بكه‌ن له‌ هه‌وڵی‌ خۆكووشتنی‌ كچ‌و ژنێك كه‌ به‌نیازبوون خۆیان له‌ دوو پردی جیاجیای‌‌ شاره‌كانیان بخه‌نه‌خواره‌وه‌.
سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئه‌منی‌ رایگه‌یاند،‌ پۆلیسی‌ فریاكه‌وتنی‌ به‌غدا توانیوییه‌تی‌ كچێك له‌ مردن رزگاربكه‌ن كه‌ به‌نیاز بووه‌ له‌ پردی‌ سه‌ڕافییه‌وه‌ خۆی‌ بۆ ناو ئاوی‌ دیجله‌ فڕێبداته‌ خواره‌وه‌.
هه‌روه‌ك هێزه‌كانی‌ پۆلیسی‌ زیقاریش توانیویانه‌ ژنێكی‌ ته‌مه‌ن 50 ساڵ له‌ مردن رزگار بكه‌ن، كاتێك ویستوویه‌تی‌ خۆی‌ له‌ پردی‌ حه‌زاراته‌وه‌ بخاته‌ خواره‌وه‌.
ماوه‌یه‌كه‌ دیارده‌ی‌ خۆكووشتنی‌ ژنان‌و كچان له‌ پارێزگا جیاجیاكانی‌ عیراق ته‌شه‌نه‌ی‌ كردووه‌، ئه‌وه‌ش وای‌ له‌ هێزه‌كانی‌ پۆلیس كردووه‌ ده‌ورییه‌ی‌ به‌رده‌وام له‌سه‌ر پرده‌كان جێگیربكه‌ن، به‌مه‌به‌ستی‌ رێگرییكردن له‌وه‌ی‌ خۆیان بكوژن.

سه‌رچاوه‌: ئاژانسه‌ عیراقییه‌كان
وه‌رگێڕان‌و داڕتنه‌وه‌ی‌: فه‌ریق حه‌بیب

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو