فراکسیۆنی سەوز لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی په‌یامێكی‌ بڵاوكرده‌وه

  2021-03-04 16:11      167 جار بینراوە        کۆمێنت
دیمه‌نێك له‌ بيناى ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 4ی‌ ئادار، فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی‌ كوردستان لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، په‌یامێكی‌ سه‌باره‌ت به‌ هێرشكردنه‌سه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عیراق‌و كاردانه‌وه‌كانی‌ دوای‌ رووداوه‌كه‌ بڵاوكرده‌وه‌، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی‌: 

وەک ئاشکرایە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەناو شاری سلێمانی بەچەقۆ هێرش کرایە سەر پەرلەمانتارێکی کوردی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێڕاق.
وێڕای دەستخۆشیمان بۆ هێزە ئەمنیەکانی سلێمانی کە توانییان لەماوەیەکی کەمدا تۆمەتباران بدۆزنەوەو ڕادەستی دادگایان بکەن ، لەهەمان کاتدا پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ ئەو لێدوانەی بەڕێز لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕادەگەیەنین لەسەر ئەم کەیسە ، وە دژی هەموو دەستوەردانێکین لەکاروباری دادگاکان و جەخت لەسەروەری یاسا دەکەینەوەو پێویستە پێش هەموو لایەک حکومەتی هەرێم خۆی ڕێز لەیاساو دادگاکان بگرێت بۆ ئەوەی ڕێگری لەئەنجامدانی تاوان بکرێت.
ھاوکات ئەو پەیامە ناپیشەیی و دور لەبەرپرسیارێتیەی وتەبێژی حکومەتی ھەرێم ڕەتدەکەینەوە کەتەنھا گوزارشت لە ڕای یەک لایەنی ناو ئەنجومەنی وەزیران دەکات.

فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی 
                ٢٠٢١/٣/٤

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو