ئەڵماس فازڵ: كورد بە مەرج دەنگ بە پڕۆژەیاسای دادگای فیدراڵی دەدات

  2021-03-04 18:25      241 جار بینراوە        کۆمێنت

 كورد مەرجی ھەیە بۆ دەنگدان بە پرۆژەكە یاسایی دادگای فیدراڵی ، كە یاسای دادگای فیدراڵی پێویستی بە دەنگی ٢ لەسەر ٣ی ئەندامانی ھەیە بۆ پەسەندكردنی.  
ئەڵماس فازڵ، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەران راگەیاند، بەھۆی ئەوەی ماددەكانی ٢ و ٣ و ١٢ی پرۆژەیاسای دادگای فیدراڵی،  بۆچوونی جیاوازی لەسەرە و پێویستیان بە رێككەوتن ھەیە و پێناچێت پرۆژەیاساكە پەسەند بكرێت. 
راشیگەیاند،  داوایان كردووە پەسەندكردنی پرۆژەیاسای دادگای فیدراڵی بە دەنگی ٢ لەسەر ٣ی ئەندامان تێپەڕێنرێت، نەك بە زۆرینەی دەنگ. 
وتیشی، ئامادەكارییەكانیش بەشێوەیەكی چڕوپڕ دەستیانپێكردووە، بۆئەوەی ئەو ماددانەی بۆچوونی جیاوازییان لەسەر نییە پەسەند بكرێن، ئەوانەشی بۆچوونی جیاوازیان لەسەرە رێككەوتنیان لەسەر بكرێت. 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو