پاپای ڤاتیكان سەردانی عیراق دەكات

  2021-03-04 20:27      153 جار بینراوە        کۆمێنت

بریارە پاپای ڤاتیكان سەردانی عیراق بكات یەكەم جارە لە مێژوی عیراقدا پاپا سەردانی ئەو وڵاتە بكات،  رۆژێك دواتریش سەردانی هەولێری پایتەخت بكات.
فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عیراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، سەردانی پاپا فڕانسیس پاپای ڤاتیكان بۆ عیراق سەردانێكی مێژوییە،‌ چونكە پەیامێكی ئاشتیانە هەڵدەگرێت بۆ عیراق و ناوچەكە كە پێویستیان بەو جۆرە پەیامانە هەیە.
وتیشی ، سەردانی پاپای ڤاتیكان بۆ نەجەف و بەستنی دیداری لەگەڵ عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكان دیدارێكی مێژویی دەبێت لەنێوان مەنارە و زەنگەكان.
ئاشكراشیكرد، ئامادەكاریەكانی سەردانەكەی بە هەماهەنگی لەگەڵ دامودەزگاكانی حكومەت بەشێوەیەكی باش تەواو بوون  چەندین لیژنەش بۆ سەردانەكەی پاپافرانسیس ئامادەكراوە بۆ بەرێوەچوونی مەراسیمەكەی تا كۆتای هاتنی ئەو سەردانە، پاپای ڤاتیكان سەردانی عیراق دەكات و یەكەم جارە لە مێژوی عیراقدا پاپا سەردانی ئەو وڵاتە بكات و رۆژێك دواتریش سەردانی هەولێری پایتەخت دەكات.
.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو