كۆرۆنای گۆڕاو لەئێران لەئاستێكی مەترسیداردایە

  2021-03-04 21:57      139 جار بینراوە        کۆمێنت

پڕۆسەی كوتان بە ڤاكسینی كۆرۆنا لە ئێران بە سستی بەڕێوەدەچێت و ڕێژەی پشكنینی كۆرۆناش لە ئاستێكی نزمدایە، ئەوەش هۆكاری سەرەكیی تەشەنەسەندنی پەتاكەیە لەو وڵاتە.
لێپرسراوانی تەندروستیی ئێران هۆشداریان داوە لە تەشەنەسەندنی كۆرۆنای گۆڕاو و ئاماژەیان بەوەكردووە، یەك لەسەر سێی ئەو كەسانەی دووچاری ڤایرۆسەكە دەبن و سەردانی نەخۆشخانەكانی پارێزگای خوزستان دەكەن لە ماوەی ڕۆژێكدا گیان لە دەست دەدەن.
هاوردەكردنی ڤاكسینی دژی كۆرۆنا سنوردارە و ڕۆژی پێنجشەممە سێهەمین كاروانی ڤاكسینەكە گەیشتووەتە ئێران، كە بریتیی بووە لە ٢ سەد هەزار دۆز لە ڤاكسینەكە.
ئەوەش لە كاتێكدایە كە پڕۆسەی كوتان بە ڤاكسینی كۆرۆنا لە ئێران، بە سستی بەڕێوەدەچێت و ڕێژەی پشكنینی كۆرۆناش لە ئاستێكی نزمدایە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو