كۆمسیۆنی باڵا: هەڵبژاردن دواناخرێت
2021-03-04 23:05     146 جار بینراوە      کۆمێنت
ئامادەكارییەكان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن و تۆماری بایۆمەتری بۆ دەنگدەران بەردەوامە و تا ئێستاش، نزیكەی شانزە ملیۆن دەنگدەر كارتی بایۆمەتریان بۆ دروستكراوە.
جومانە غەلایی وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق ڕایگەیاند، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران دواناخرێت و لە كاتی دیاریكراوی خۆی، كە ١٠ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵە بەڕێوەدەچێت، ڕاشیگەیاند، ئامادەكارییەكان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن و تۆماری بایۆمەتری بۆ دەنگدەران بەردەوامە و تا ئێستاش نزیكەی ١٦ ملیۆن دەنگدەر كارتی بایۆمەتریان بۆ دروستكراوە، كە زیاتر لە ١٣ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار كەسیان كارتەكانیان وەرگرتووەتەوە.
بڕیار بوو هەڵبژاردنی پێشوەختی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە ٦ی حوزەیران بەڕێوەبچێت، بەڵام دواخرا بۆ ١٠ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ.
بابەتی زیاتر