دژی دابەزینی بەهای دراوی نیشتمانیی خۆپیشاندان بەردەوامە

  2021-03-05 11:45      258 جار بینراوە        کۆمێنت

لەدژی خراپی گوزەران و ئەو قەیرانە ئابوورییەی رووی لەوڵاتەکە کردووە، بۆ چوارەم رۆژ خۆپیشاندان لە لوبنان بەردەوامە.
رۆژی سێشەممە دوای دابەزینی نرخی دراوی لوبنان بۆ ئاستێکی پێوانەیی، ناڕەزاییەکان دەستیپێکردەوەو خۆپیشاندەرانیش کۆمەڵێک رێگای سەرەکیان لەچەند ناوچەیەک داخست، ئەوەش گرژی و ئاڵۆزی لێکەوتووەتەوە.
ئاژانسی ھەواڵی (بلومبێرگ)-ی ئەمریکیش لەزاری چەند سەرچاوەیەک ئاشکرای کردووە (واشنتۆن)، بڕیاری سەپاندنی سزا بەسەر (ریاز سەلامە) بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی لوبنان تاوتوێدەکات، کە تێوەگلاوە لەسپیکردنەوەی پارەو ھۆکار بۆ دابەزینی بەھای دراوی لوبنانی.
لەساڵی ٢٠١٩ەوە قەیرانی ئابووری لوبنان بووەتە ھۆی نەمانی ھەلی کار لەوڵاتەکەو زیادبوونی رێژەی ھەژاری.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو