نرخی نەوت بەرزتر دەبێتەوە

  2021-03-05 12:35      310 جار بینراوە        کۆمێنت

نرخی نەوت بەرەو بەرزبوونەوە دەچێت بەشێوەیەك نرخی بەرمیلێك نەوت لە ٦٨ دۆلار نزیكدەبێتەوە، ئەویش دوای ئەوەی وڵاتانی ئەندام لەئۆپیك و ھاوپەیمانەكانیان لەدەرەوەی ئۆپیك كە بە ئۆپیك پڵەس ناسراوە، پێكھاتن لەسەر ئەوەی بەرھەمی نەوت تا كۆتایی مانگی نیسانی داھاتوو لەو ئاستەی ئێستادا بھێڵنەوە. 
ئۆپیك پڵەس ئاماژەی بەوەكردووە، ھێشتا بازاڕی نەوت جێی متمانە نییە، ھەرچەندە ئاماژەكان بەرەو ئەوە دەچن كە بازاڕ بەكاریگەریی ڤاكسینی كۆرۆنا بووژانەوە بەخۆیەوە ببینێت. 
ئۆپیك پڵەس رێگەی بە روسیاو كازاخستان داوە لەچوراچێوەی ئەو رێكەوتنەدا ئاستی بەرھەمیان كەمێك بەرزبكەنەوەو پسپۆڕانی بوارەكەش پێشنینیی ئەوەیان دەكرد ئۆپیك پڵەس ئاستی بەرھەمی رۆژانە بەبڕی ٥ سەد ھەزار بەرمیل زیاد بكات، بەتایبەت دوای ئەوەی لەماوەی رابردوودا  نرخی بەرمیلێك نەوت لەسەرو ٦٠ دۆلارەوە بووە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو