وەزیری پێشمەرگە: خوازیارین یادكردنه‌وه‌ی راپەڕین ببێته هانده‌رێكی باشتر بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان
2021-03-05 13:00     173 جار بینراوە      کۆمێنت
شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ یادی 30 ساڵەی راپەڕینە مەزنەكەی 1991 پەیامێكی بڵاوكردەوە.
دەقی پەیامەكە...
به‌ر له 30 ساڵ، به‌ڕۆحێکی نەبەردانەی كوردایه‌تی و نیشتمانپهرهوهرییهوه، هه‌مووان پێكه‌وه، بەبێ جیاوازی، بووینه ره‌مزی مقاوه‌مه‌ت و به‌رگری له‌ماف و به‌ها پیرۆزه‌كانی كورد و كوردستانیان، پیرو گه‌نج و جه‌وان، پێشمه‌رگه‌و ئه‌هلی شار‌و شاخ، به‌یه‌كه‌وه له‌ژێر چه‌تری به‌ره‌ی كوردستانیدا، جاڕی وه‌ده‌رنان و ره‌تكردنه‌وه‌ی زوڵم و زۆرداری دوژمنی گۆڕبه‌گۆڕی به‌عسیان دا.
راپه‌ڕین، به‌ته‌نها به‌په‌رچدانه‌وه‌ی زۆڵم و ناحه‌قی نه‌بوو، به‌ڵكو وه‌چه‌رخانێكی تازه‌و ئاهێكی تازه‌ی به‌به‌ر كورد‌و دۆسیه‌كه‌ی كرده‌وه، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و پێكهێنانی حكومه‌تی کوردستان و گه‌یشتن به‌ئه‌مڕۆ، به‌رهه‌می راپه‌ڕینی مه‌زن و شكۆدار بوو، ده‌بێت هه‌مووان به‌چاوی رێز‌و گه‌وره‌ییه‌وه له‌م رۆژه پڕ لهقارهمانێتییه بڕوانین، كه چۆن به‌و چه‌ك و تفاقه كه‌مه‌ی له‌به‌رده‌ست بوو، سوپایه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌وكاتی پێ تێكشكێنراو ته‌سلیم به‌ئیراده‌ی پۆڵاینی گه‌له سته‌مدیده‌كه‌مان كرا، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی هه‌یبه‌ت و كه‌رامه‌تی تاكی كورد، كه وه‌ك هه‌میشه ئازایه‌تی و نه‌به‌ردی به به‌ردا كردووه.
خوازیارین یادكردنه‌وه‌ی ئه‌و رۆژه ببێته هانده‌رێكی باشتر بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان .
لە یادی ۳۰ ساڵەی ڕاپەڕیندا، شانازی بەسەرکەوتنەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە دەکەین، کە ڕوویەکی جوان و به‌هێزی پاراستنی خاك و خه‌ڵكی كوردستانه. لەئەمڕۆشدا بەئەرکی سەرشانی خۆمانمان زانیوە، کە خزمەتی باشتر‌و چاکتری پێشمەرگە بکەین، هێزی پێشمەرگە کە داینەمۆی ئەو راپەڕینە بوو، شایەن بەوەیە ژیانێکی شیاوترو گوزەرانێکی چاکتریان هەبێت.
دەخوازین، ئەو یادە پیرۆزه ببێتە وەچەرخانێکی گرنگی بەخۆداچوونەوەو دانانی ستراتیژیه‌تێكی دوور مه‌ودا له‌پێناو پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان وهێنانه‌دی ده‌ستكه‌وته به‌دی نه‌هاتووه‌كان، له‌سه‌رووی هه‌مووانیشه‌وه پێكهێنانی هێزێكی یه‌كگرتووی کوردستانیی، تا لەو رێگەیەوە بەها نیشتمانی و نەتەوەیەکانمان پارێزراو بێت و کاربکرێت بۆ بەدیهێنانی مافە بەدەست نەهاتووەکانمان.
بۆیه ئه‌ركی پێشمه‌رگه‌و خه‌باتگێران و نیشتمانپهرهوهرانی دوێنێ و ئه‌مڕۆیه، وه‌ك هه‌میشه ببنه قه‌ڵغانی پاراستنی ئه‌م ئه‌زموونه‌و سه‌رخستنی سه‌قامگیری و ئاسایشی هه‌رێمه‌كه‌مان.
له‌یادی راپه‌ڕیندا سڵاو له‌هه‌موو تێكۆشه‌رانی راپه‌ڕین.. له‌هه‌موو پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان...چه‌پكه گوڵی رێز‌و وه‌فا بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی راپه‌ڕین و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كوردستان.
شۆڕش ئیسماعیل
وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
٥ـ۳ـ۲۰۲۱
بابەتی زیاتر