هەموارەكانی یاسای بودجەی ساڵی 2021ی عیراق كۆتای هاتووە
نوێترین زانیاری لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی عیراق و پشكی هەرێم

  2021-03-07 09:49      461 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، هەموارەكانی یاسای بودجەی ساڵی 2021 كۆتای هاتووەو رەوانەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كراوە.
د.جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكرایكرد، هەموارەكانی یاسای بودجەی ساڵی 2021ی عیراق كۆتای هاتووەو رەوانەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كراوە بۆ دیاریكردنی رۆژێك بۆ دەنگدان لەسەری.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێستا كاتی هەڵمەتی هەڵبژاردنە، بۆیە ناوەناوە هەڵمەتێك هەیە بۆ گۆڕینی چەند بڕگەیەك و ئەوەش جێبەجێ نابێت، چونكە ئێستا پرۆژە یاساكە رەوانەی ئەنجومەنەكە كراوەو ئێستا تۆپەكە لەگۆڕەپانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقە.
باسی لەوەشكرد، ئێستا لە پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021ی عیراقدا كێشە لەسەر پشكی هەرێمی كوردستان هەیەو ئەگەر ناكۆكیەكان لەسەر پرۆژە یاساكە بەردەوام بێت، ئەوا پێدەچێت ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەزۆرینەی دەنگ پرۆژە یاساكە تێپەڕێنێت.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو