تەندروستی سلێمانی: لە ١٥ی ئەم مانگەوە ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا بەرزدەبێتەوە

  2021-03-07 14:26      207 جار بینراوە        کۆمێنت

ھەڵمەتی کوتان بەڤاکسینی کۆرۆنا لەسلێمانی دەستیپێکردو ھۆشداریش دەدرێت لەھەڵکشانی ئامارەکانی تووشبووان. 
د.سەباح نەسرەدین بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی وەک یەکەم کەس ڤاکسینی کۆرۆنای وەرگرت و وتی: هەزارو٧٢٠ دۆز ڤاکسینی چینی پێشکەشی سلێمانی کراوەو سەرەتا ڤاکسینەکە دەدرێت لەو کەسانەی لەناوەندەکانی رووبەڕووبوونەوەکانی کۆرۆنا کاردەکەن، بەگشتیش کەسانی سەروو ١٨ ساڵ بۆ ٦٠ ساڵ دەگرێتەوە، وتیشی: بەپێی سەرجەم بۆچوونەکان لە ١٥ی ئەم مانگەوە ئامارەکانی تووشبووان بە کۆرۆنا بەرزدەبنەوەو داوای لەحکومەتی ھەرێم کرد رێگری بکات لەھاتنی ھاووڵاتیان لەشارەکانی خوارووی عیراق.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو