تاجەگوڵی رێزو وەفای لەسەر گڵكۆی سەرۆك مام جەلال دانا
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: دووربینی و پێشبینییەكانی مام بوون راپەڕینی سەرتاسەریان خولقاندو ئەم رۆژەشیان بۆ ئێمە بەدیهێنا
2021-03-07 17:42     192 جار بینراوە      کۆمێنت
لەیادو بیرەوەری سی ساڵی راپەڕینی شاری هەڵمەت و قوربانی، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد كارگێڕی مەكتەبی سیاسی (ی.ن.ك) بەیاوەری خاتوو هەتاو ئیبراهیم ئەحمەدو جەزا سەیدمەجید لێپرسراوی مەڵبەندی یەكی رێكسختنی سلێمانی و لێپرسراوی نووسینگەی جێگری سەرۆكی حكومەت و كادرو لایەنگرانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، لەبیرەوەری راپەڕینی خەڵكی قارەمانی شاری سلێمانی مەزاری سەرۆك مام جەلالی بەسەر كردەوەو تاجەگوڵینەی پێزانین و وەفای خۆی و خاتوو (هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد) و مەكتەبی سیاسی یەكێتی و مەڵبەندی سلێمانی و كادیرانیان لەسەر گڵكۆی سەرۆك مام جەلال لەدەباشان دانا.
خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد رایگەیاند: وەك وەفادارییەك بۆ خەباتی سەرۆك مام جەلال، بەپێویستیان زانیوە لەم رۆژەدا سەردانی مەزاری سەرۆك مام جەلال بكەن و رێزو پێزانینی خۆیان بۆ خەبات و تێكۆشانی نیشان بدەن.
باسی لەوەشكرد، كە دووربینی مام و ئەندازیاریی مام و پێشبینییەكانی مام بوون كە راپەڕینی سەرتاسەریان خولقاند و ئەم رۆژەشیان بۆ ئێمە بەدیهێنا.
راشیگەیاند: لەهەموو بۆنەیەكدا مەزاری سەرۆك مام جەلال ئەو شوێنە پیرۆزەیە كە پێش چوونمان بۆ هەر جێییەك، دێینە لای و سەری رێزی بۆ دادەنەوێنین.
فۆتۆ/ کۆسار محمود
بابەتی زیاتر