چەپكە نێرگزی وەفاداریی لەسەر مۆنۆمێنتی 7ی ئازار دانرا

  2021-03-07 18:44      135 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەمڕۆ 7 ی ئازار، بەیاوەری لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی و وەفدێكی حزبی و حكومی، لەبیرەوەری سی ساڵەی راپەڕینی خەڵكی شاری هەڵمەت و قوربانیدا، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، مۆنۆمێنتی 7ی ئازاری لەپاركی مەلیك مەحمود؛ بەسەركردەوە، كە لەڕابردوودا لەسەر ئەركی خاتوو (هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد) وەك سیمبولی قوربانیدان و تێكۆشانی راپەڕینی خەڵكی شاری سلێمانی دروستكراوە.
لەوسەردانەدا خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەدو وەفدی یاوەری تاجەگوڵینەو چەپكەنێرگزی وەفاداریان لەسەر مۆنۆمێنتی شەهیدانی راپەڕینی شاری سلێمانی دانا.
سی ساڵ لەمەوبەرو لە7ی ئازاری ساڵی 1991 بەڕابەرایەتی سەرۆك مام جەلال و یەكێتی نیشتمانیی كوردستان، توانر لەكەمترین ماوەدا رژێمی بەعس لەتەواوی شارەكانی كوردستان وەدەربنێن و مەشخەڵی سەركەوتن و ئازادی سەرتاسەری لەتەواوی كوردستان دابگیرسێت بەكەركوكی قودسی كوردستانیشەوە.
فۆتۆ/ کۆسار محمود



بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو