ئێران هەڕەشە لەئیسرائیل دەكات

  2021-03-07 20:35      145 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزیری بەرگریی ئێران ئاماژەیەکی روون و ئاشکرا دەداتە ئیسرائیل و دەڵێت، "دەستبوەشێنن، تەل ئەڤیڤ و شاری حەیفاتان تەختی زەوی دەکەین".
 
ئەمیر حاتەمی، وەزیری بەرگریی ئێران هۆشداریی توند دەداتە ئیسرائیل کە پەلاماری ئێران نەداتو دەڵێت: ئیسرائیل لەئاستی ئێمەدا نییە، بزانێت یاخود نا دەبێت لەوە ئاگاداربێت وهەڵەیەکەی گەمژانە بکات، تەل ئەڤیڤ و حەیفا تەختی زەوی دەکەین".
 
هۆشدارییەکانی حاتەمی لەکاتێکدایە، ئیسرائیل تارانی بەهێرشکردنە سەر کەشتییەکی نەوتی ئیسرائیلی لەکەنداوی عومان لەمانگی شوباتی ئەمساڵ تۆمەتبار کردووە.
 
ئێران جگە لەوەی تۆمەتەکانی رەتکردووەتەوە، هۆشداریش دەدات لەهەر هەنگاوێکی سەربازی لەلایەن ئیسرائیلەوە.
 
وەزیری بەرگری ئیران رایگەیاند: ئەوە فەرمانێکی رێبەری باڵایە کە زۆر هۆشیارانە خۆی بۆ ئامادەکردووە، هەڵەیەکی گەمژانە بکات، دەبێت ئاگاری ئەوەبێت کە پلانمان بۆ ئەوە داڕشتووەو هەرکات فەرماندە گڵۆپی بۆ هەڵکردین ئەنجامی دەدەین".
 
رۆژی یەکشەممە 7ی ئاداری 2021 دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سیمۆن کۆڤینیێ، وەزیری بەرگریی ئێرلاند، حەسەن روحانی، سەرۆکی ئێران داوای لە ئەوروپا کرد خۆی بەدووربگرێت لە گوشارو هەڕەشە لەهەر جۆرە گفتوگۆیەک لەگەڵ تاران.
 
بەپێی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران، سەرۆکی ئێران رایگەیاندووە: باشترین رێگە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر ئاستی پەیوەندیی دوولایەنە، ناوچەیی و نێودەوڵەتی لەگەڵ هاوپەیمانە ئەوروپییەکان، گفتوگۆیە لەسەر بنەمای رێزگرتنی هاوبەش و خۆبەدوورگرتن لەهەڕەشە یاخود گوشار".
 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو