بڕیار لەسەر گەشت و سەیرانی هاووڵاتیان دەدرێت
2021-03-07 21:08     398 جار بینراوە      کۆمێنت
رۆژی چوارشەمە لیژنەی باڵای رووبەرووبونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوەو بڕیار لەسەر گەشت و سەیرانی ھاووڵاتیان و چوونیان بۆ شوێنە گەشتیارییەکان دەدات.
د.ڕەھیل فەرەیدون بریکاری وەزارەتی تەندروستی ھەرێم رایگەیاند: رۆژی چوارشەمە لیژنەی باڵای رووبەرووبونەوەی کۆرۆنا بۆ بڕیاردان لەسەر گەشت و سەیرانی ھاووڵاتیان و چوونیان بۆ شوێنە گەشتیارییەکان و ژمارەیەک پرسی تر کۆدەبێتەوەو بڕیاری پێویست دەدات، وتیشی: لەماوەی دوو ھەفتەی داھاتوودا ڤاکسینە بەریتانیاکە دەگاتە ھەرێمی کوردستان و بڕەکەی ٢٨٠ بۆ ٣٠٠ ھەزار ژەمە ڤاکسین دەبێت.
بابەتی زیاتر