شاناز ئیبراھیم ئەحمەد: دەبێ ھەمووان کاربکەن بۆ بەدیھێنانی ئەو ئامانجانەی کە راپەڕین لەپێناویدا سەریھەڵدا

  2021-03-07 21:23      134 جار بینراوە        کۆمێنت

شاناز ئیبراھیم ئەحمەد کارگێری مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک) لەنووسینگەی تایبەتی خۆی لەشاری سلێمانی، بەئامادەبوونی مەلا ئاری لێپرسراوی مەڵبەندی راپەڕین لەگەڵ ھیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین و سەرجەم لێپرسراوی فەرمانگە حکومییەکانی سنووری ئیدارەکەدا کۆبۆوەو رایگەیاند: دەبێت ھەمووان کاربکەن بۆ بەدیھێنانی ئەو ئامانجانەی کە راپەڕین لەپێناویدا سەریھەڵدا.
لەو کۆبوونەوەیەدا، بەووردی تاووتوێی ئاستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بەھاووڵاتیانی سنوورەکەو کەموکورتی و کێشەکانی سنوورەکە لەگشت روویەکەوە کرا، لەگەڵ ئەو ئاستەنگانەی بوونەتە رێگر لەبەردەم جێبەجێکردنی داواکاری ھاووڵاتیان و پرۆژەی خزمەتگوزاری گرنگ لەو سنوورە، ھاوکات خزمەت و ھەوڵەکانی یەکێتی بۆ ئاوەدانکردنەوەی زیاترو بەدەنگەوەچوونی خەمی ھاووڵاتیان بەتایبەت خرایەڕوو.
خاتوو شاناز ئیبراھیم ئەحمەد رایگەیاند: بڵێسەی راپەڕین لەڕانییەوە سەریھەڵدا لەدژی زوڵم و زۆری رژێمی لەناوچووی بەعس و بووە ھۆی راماڵینی ئەو رژێمەو دواتر ناوچەکانی تریشی گرتەوە، بۆیە دەبێ ھەمووان کاربکەن بۆ بەدیھێنانی ئەو ئامانجانەی کە راپەڕین لەپێناویدا سەریھەڵدا، وتیشی: ھاووڵاتیانی سنووری ئیدارەی راپەڕین شایستەی ھەموو خزمەتێکن، بۆیە دەبێ بەھەموو توانامانەوە ھەوڵی بەدیھێنانی خواست و داواکارییەکانیان بدەین، پێویستە حکومەتی ھەرێمی کوردستانیش گرنگی تەواو بداتە ئەو سنوورەو پلانی چڕو پڕ دابڕێژێت بۆ باشترکردنی بژێوی ھاووڵاتیان و پێشکەشکردنی پرۆژە خزمەتگوزارییە پێویستەکان.
دوای گوێگرتن لەکۆی داواکاری و کێشەی فەرمانگە حکومییەکانی سنووری ئیدارەی راپەڕین و خەمەکانی ھاووڵاتیان، خاتوو شاناز ئیبراھیم ئەحمەد پشتیوانی خۆی بۆ داواکارییەکانیان دەربڕی و رایگەیاند: وەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان داواکارییەکانی ھاوڵاتیانی سنوورەکە بەڕەوا دەزانین، پلان و بەرنامەی تایبەتمان بۆ خزمەتی ھەموو چین و توێژەکان گەڵاڵە دەکەین و کاری جددی بۆ جێبەجێکردنیشیان دەکەین، جگەلەوەش لەڕێی نوێنەرانمانەوە لەحکومەت و پەرلەمان کار بۆ بەدیھێنانی ئەو داواکارییانەی سنوورەکە دەکەین. 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو