ئاژانسی‌ ناسا پێشبینی‌ ده‌كات ژیان له‌سه‌ر گۆی‌ زه‌وی‌ نه‌مێنێت

  2021-03-11 14:00      226 جار بینراوە        کۆمێنت
دیمه‌نێكی‌ گۆی‌ زه‌وی‌(ئه‌رشیف)

له‌میانه‌ی‌ توێژینه‌ویه‌كیاندا، ژماره‌یه‌ك له‌ زانایانی‌ ئاژانسی‌ ناسا، پێشبینی‌ ده‌كه‌ن به‌هۆی‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ پله‌كانی‌ گه‌رماوه‌ ژیان له‌سه‌ر گۆی‌ زه‌وی‌ كۆتایی‌ پێبێت.
له‌و توێژینه‌وه‌یاندا كه‌ له‌ گۆڤاری  Nature Geoscience بڵاوبووه‌ته‌وه‌، توێژەرانی زانستی ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەمریکی  (ناسا)، بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ هەسارەی زەوی دوای یه‌ك ملیار ساڵی تر ئۆکسجینی تێدا نامێنێت، ئەمه‌ش ئه‌وه‌ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ژیان لەسەر ئەم هەسارەیە کۆتاییدێت.
ئه‌و زانایانه‌ جەختدەکەنەوە لەوەی بەهۆی بەرزبونەوەی پلەکانی گەرماوه‌ بەرگەهەوای زەوی زیانی پێگەیشتوە، لەئەنجامیشدا کاری دوانەئۆکسیدی کاربۆن پەکی کەوتوە و بەو هۆیه‌شه‌وه‌ درەختەکان و روەکەکان ناتوانن ئۆکسجین بەرهەم بهێنن. 
توێژینەوەکە، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌، نەبونی ژینگەیەکی گونجاو بۆ ژیانی درەختەکان و روەکەکان کە ئۆکسجینی پێویست بۆ ژیانی مرۆڤ و ئاژەڵەکان دابین دەکەن، لەئەنجامدا دەبێتەهۆی زیادبونی تیشکی خۆر و کاریگەرییە نەرێنییەکانیشی بەهۆی لاوازبونی بەرگە هەوای زەوی دەردەکەوێت.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو