وه‌ستا ره‌سوڵ: پێشمه‌رگه به‌شداری شه‌ڕی ئازادكردنه‌وه‌ی حه‌ویجه ده‌كات
2017-09-22 22:29     1000 جار بینراوە      کۆمێنت
وەستا رەسوڵ، فەرماندەی میحوەری باشووری كەركوكی هێزی پێشمەرگەی كوردستان
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و سوپای عیراق هه‌ماهه‌نگی زیاتر ده‌كه‌ن بۆ شه‌ڕی ئازادكردنه‌وه‌ی قه‌زای حه‌ویجه‌و رێكه‌وتنێك ئیمزا ده‌كه‌ن.
وه‌ستا ره‌سوڵ فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری باشوری كه‌ركوكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به PUKmedia ی راگه‌یاند: وه‌فدێكی باڵای سوپای عیراق له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌شاری كه‌ركوك كۆبوونه‌ته‌وه.
رونیشكرده‌وه، رێكه‌وتنامه‌یه‌ك له‌نێوان هه‌ردوولادا ئمیزا كراوه بۆ به‌شداریكردنی هێزی پێشمه‌رگه له‌شه‌ڕی ئازادكردنه‌وه‌ی قه‌زای حه‌ویجه‌و ناحیه‌كانی سه‌ر به‌و قه‌زایه.
جه‌ختیكرده‌وه، پێشمه‌رگه‌و سوپای عیراق هه‌ماهه‌نگی زیاتریان له‌نێواندایه بۆ شه‌ڕی دژ به‌گروپی تیرۆریستی داعش.
بابەتی زیاتر