بانگەوازێك لە وەزارەتی تەندروستییەوە

  2021-04-04 22:51      169 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی تەندروستی ھەرێم رایدەگەیەنێت، وەرگرتنی ڤاكسینی دژە ڤایرۆسی كۆرۆنا وەك بەشێكی گرنگی رێكارەكانی خۆپارێزی دادەنرێت و ھەر ھاوڵاتیەك بە پێی ڕێنماییەكان و پلانی داڕێژراو دەتوانێت خۆی ناونووس بكات.
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبانگەوازێكدا رایگەیاندوە، لەپێناو خۆپارێزی و كۆنتڕۆڵكردنی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا، وەرگرتنی ڤاكسینی دژە ڤایرۆسی كۆڕۆنا وەك بەشێكی گرنگی ڕێكارەكانی خۆپارێزی دادەنرێت و لە ئێستادا بڕێكی دیاریكراو لە ڤاكسین لە هەرێمی كوردستان بەردەستە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، بەپێی ڕێزبەندی و پێشینەیی بۆ (پزیشكان و كارمەندان و فەرمانبەرانی تەندروستی و مامۆستایانی پۆلی 12 و هاووڵاتیانی هەڵگری نەخۆشیە درێژخایەنەكان و خانەنیشان و بەساڵاچوان و هێزەكانی ئەمنی و ناوەخۆ و پێشمەرگە...هتد) بەتایبەتی بۆ تەمەنی سەرووی 60 ساڵی و هەر هاووڵاتیەكی تر كە بە پێی ڕێنماییەكان و پلانی داڕێژراو دەتوانێت خۆیان ناونووس و تۆمار بكەن لە سیستمی پۆڕتاڵ و ئۆنڵاینی تۆماركردنی پێشوەختە بۆ وەرگرتنی ڤاكسینی دژە كۆڕۆنا بەم لینكەی خوارەوە:

http://vac.health.digital.gov.krd/

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو