ئەنجومەنی كاری عیراق-ئیمارات دادەمەزرێت
2021-04-05 09:32     122 جار بینراوە      کۆمێنت
عیراق و ئیمارات هەردوولا رێككەوتن لەسەر زیادكردنی هاوكاری دولایەنە لەبواری بازرگانی و وەبەرهێنان، لەو پێناوەشدا ئەنجومەنی كاری عیراق-ئیمارات دادەمەزرێت.
دوای كۆبونەوەی سەرۆك وەزیرانی عیراق و ئیمارات لەراگەیەنراوێكی هاوبەشدا، هەردوولا باسیان لەوەكردووە، جەخت لەهەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات لەسەرجەم ئاستەكان كرایەوە لەوانەش هەماهەنگی بۆ بەرەنگاربونەوەی كۆرۆنا و كاریگەرییە ئابوری و تەندروستییەكانی پەتاكە، هەروەها هەردوولا رێككەوتن لەسەر زیادكردنی هاوكاری دولایەنە لەبواری بازرگانی و وەبەرهێنان، لەو پێناوەشدا ئەنجومەنی كاری عیراق-ئیمارات دادەمەزرێت و بەبەهای سێ ملیار دۆلار وەبەرهێنان لەعيراق بكات، بەئامانجی بەهێزكردنی پەیوەندییەكان و رەخساندنی دەرفەتی نوێ لەهاوكاری و هاوبەشی دوو لایەنە.
هەروەها ئەبوزەبی بڕیاریداوە بە دووبارە نۆژەنكردنەوەی منارەی حەدبا، مزگەوتی نور و ژمارەیەك كڵێسای دیكە لە پارێزگای نەینەوا.
بابەتی زیاتر