عیراق... ژمارەیەك بیری نوێی نەوت دەدۆزرێتەوە

  2021-04-05 14:57      128 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی نەوت پلانی ھەڵکەندنی ١٧٧ بیری نوێی نەوتی لەناوچەکانی باشووری عیراقدا داڕشتووە.

وەزاەرتی نەوتی عیراق بەھەماھەنگی لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکان پلانی داڕشتووە بۆ ھەڵکەندی ١٧٧ بیری نوێ کە زۆرینەیان کەوتوونەتە پارێزگاکانی بەسرەو میسان و قەزای ناسریەوە.
باسم عەبدولکەریم بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای ھەڵکەندنی عیراقی لەوەزارەتی نەوت دەڵێت: کۆمپاینیاکەیان لەئامادەکاریدان بۆ ھەڵکەندنی ٢٠ بیری نەوت لەقەزای ناسریە، ھاوکات لەگەڵ کۆمپانیای (ئینی)ی ئیتاڵی لەسەروبەندی ئیمزاکردنی گرێبەستێکن بۆ ھەڵکەندنی ٣٧ بیری نەوت لەکێڵگەکانی زوبێر، ھاوکات لەگەڵ کۆمپانیای (پتروناس)ی مالیزی لێکتێگەیشتنی سەرەتاییان واژۆ کردووە بۆ ھەڵکەندنی ٢٨ بیری نەوتی لەکێڵگەی غەڕافی لەباکووری قەزای ناسریە.
گەڕان و  پشکنین بەدوای ھەڵکەندی بیری نەوتی نوێ لەکاتێکدایە کە شەریکەی نەوتی بەسرە گرێبەستێکی لەگەڵ ئیدارەی کێڵگەی مەجنون ئیمزا کردووە بۆ ھەڵکەندنی ٤٣ بیر و لەگەڵ شەریکەی نەوتی وەسەتیش رێکەوتنێکی کردووە بۆ ھەڵکەندنی ٢٧ بیر لەڕۆژھەڵاتی بەغدا، ئەمە سەرەڕای ئامادەسازی بۆ ١٥٠ بیری نوێ لەپارێزگای میسان.
سەرچاوە: رۆژنامەی سەباح

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو