بافڵ تاڵەبانی پەیامێكی لەبارەی هەڵبژاردنی مامجەلال وەك یەكەمین سەرۆك كۆماری كورد بڵاوكردەوە

  2021-04-06 09:50      194 جار بینراوە        کۆمێنت

هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێكی لەبارەی هەڵبژاردنی مامجەلال وەك یەكەم سەرۆك كۆماری كورد لە عیراق بڵاوكردەوە و رایگەیاند، عیراق بە دۆخێكی سەختدا تێدەپەڕێت و متمانە لەنێوان هێز و لایەنەكان نیە. 
بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتیی ئەمڕۆ سێشەممە لەپەیامێكدا رایگەیاند، ئەمڕۆ 16 ساڵ بەسەر هەڵبژاردنی سەرۆك مام جەلال وەك یەكەمین سەرۆككۆماری كورد لە مێژوی عیراق تێدەپەڕێت،  ئێمە بە شانازییەوە یادی ئەو رۆژە پڕ شكۆیە دەكەینەوە، 6ی نیسان بۆ ئێمە رۆژی وەفاداری و بەردەوامیمانە بۆ درێژەدان بە سیاسەتی حەكیمانەی مامجەلال،  رۆژی بەرپرسیارێتیمانە بەرامبەر نەتەوەكەمان و هەموو ئەو بەها و بڕوایانەی مام بەرگری لێكردوون. 
راشیگەیاند،  دیموكراسی، تەبایی و پێكەوەژیان بناغەی سیاسەتی مامجەلال بووە و ئێمەش هەڵگری ئەو مەشخەڵە دەبین، دیالۆگ و لێكتێگەیشتن ستراتیژی كاركردنمان دەبێت و لەسەر ڕێبازەكەی بەردەوام دەبین.
ئەوەشی خستەڕوو، عیراق بە دۆخێكی سەختدا تێدەپەڕێت،  نەبوونی متمانە لەنێوان هێز و لایەنەكان، ئەنجامنەدانی دیالۆگێكی نیشتمانیی لەپێناو چارەسەكردنی كێشەكان پێمان دەڵێت،  هەوڵەكانی سەرۆك مامجەلال لە ڕابردوودا چەند گرنگ بووە، ئەو چەترێك بوو بۆ هەمو عیراقییەكان و بە سیاسەتی حەكیمانەی خۆی هەمووانی بۆ مێزی گفتوگۆ بانگهێشت دەكرد، هەمولایەكیش ئەم ڕاستییە دەزانن و شایەتی بۆ هەوڵی بێوچانی ئەو دەدەن لەپێناو سەركەوتنی پرۆسەی سیاسی لە عیراق.

سڵاو لە رۆحی پاكی سەركردە و ڕابەرمان مام جەلال و سەرجەم شەهیدانی كورستان.

بافڵ تاڵەبانی
هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان


بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو