لەسەر كۆتاییهاتنی خوێندنی ئەمساڵ روونكردنەوە دەدرێت

  2021-04-06 10:05      153 جار بینراوە        کۆمێنت

بریكاری وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، ئەوان هاوشێوەی عیراق لەدوای كۆتایی وەرزی یەكەم كۆتایی بە خوێندنی ئەمساڵ ناهێنن، بەڵكو وەرزی دووەمی خوێندن دەكەوێتە مانگی ئەیلولەوە. 
سەیوان عەلی، بریكاری وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، بڕیارەكانی وەزارەت لەبارەی ڕاگرتنی دەوامی قوتابخانەكان هەمان بڕیاری لیژنەی بالای بەرەنگاربوونەی كۆرۆنایەو ڕۆژی ١٠ی مانگ بڕیاری نوێ دەدرێت، چونكە نازانن رەوشی كۆرۆنا بەرەوكوێ دەچێت،  هەموو هەوڵەكانیان بۆ سەرخستنی پڕۆسەی خوێندنە، بەڵام رێنماییەكانی خۆپارێزیش لە بەرچاو دەگرن.  
ئەوەشی خستەڕوو، وەرزی یەكەمی خوێندن لە كاتی خۆیدا تەواو دەكرێت و بۆ وەرزی دووەم،  پێشتر وەزارەت بڕیاری خۆی داوەو لە مانگی ئەیلوولی داهاتوو دەست بە خوێندنی دەكرێت.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو