زیاد جەبار: لە ئێستادا حكومەت دەبێت لێبڕینی مووچە رابگرێت

  2021-04-06 11:58      134 جار بینراوە        کۆمێنت

سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، دەبێت لە ئێستاوە حكومەت لێبڕینی موچە رابگرێت كە پێشووتر بەناوی خۆگونجاندن دەیكرد، چونكە ئێستا نرخی نەوت بەرزبووەتەوە و داهاتی ناوخۆش زیادیكردووە.
زیاد جەبار سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان راگەیاند، ئەوان ماوەیەكی زۆرە چاوەڕێی حکومەت دەكەن بۆ ئەوەی پرۆژەیاسای بودجە بنێرێتە پەرلەمان، بەڵام تا ئێستا نەیناردووەو روونكردنەوەشی نەداوە لەسەر نەناردنی. ئاماژەی بەوەشدا كە ئەمڕۆ لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوەو لە كۆبوونەوەكەدا قسە لەسەر رێككەوتنەكەی بەغداو هەرێم دەكرێتەوەو شێوازی روونكردنەوەكە باس دەكرێت. 
گوتیشی: داوامان كردووە لیژنەی دانوستنكاری هەرێم لە بەغدا لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمان كۆببێتەوە بۆ ئەوەی شێوازی رێككەوتنەكان ئاشكرابكات. 

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو