مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ پیرۆزبایی‌ له‌ ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی ده‌كات

  2021-04-06 14:52      83 جار بینراوە        کۆمێنت
‌ پیرۆزبایی

له‌ بروسكه‌یه‌كدا، مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پیرۆزبایی‌ له‌ ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی لە عێراق كرد، به‌بۆنه‌ی‌ سەركەوتنی (13)یەمین كۆنگرەی گشتی ئەنجومەنه‌كه‌وه‌، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی‌:


بەرێز / ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی لە عێراق
بابەت/ پیرۆزبایی 
سڵاوێكی گەرم ...
بەناوی هاوسەرۆك ‌و مەكتەبی سیاسی ‌و ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پیرۆزبایەكی گەرمتان ئاراستە دەكەین، بەبۆنەی سەركەوتنی (13)یەمین كۆنگرەی گشتی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی لەعێراق و هەڵبژاردنەوەی بەڕێز سەید شێخ هومام باقر حەمودی بەسەرۆكی ئەنجومەن. 
هیوادارین سەركەوتنی كۆنگرەكەتان و هەڵبژاردنی سەرۆك ‌و مەكتەبی سیاسی ‌و سەركردایەتی نوێ‌،  گۆڕ‌و تینی زیاتر ببەخشێت بە خەباتی ئەنجومەنە تێكۆشەرەكەتان، بۆ بەدیهێنانی ئامانجەكانی و خزمەتكردن بە گەلانی عێراق. 
  یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پەیوەندییەكی مێژووی دۆستانەی لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی لە عێراق هەیە و لە ساڵانی دوورو درێژی خەبات و لە وێستگە جیاجیاكاندا، هاوسەنگەر بووینە دژی زوڵم ‌و ستەمی رژێمی بەعس و لە بنیادنانەوەی عێراقی نوێیشدا، لە زۆر پرسدا هاوهەڵوێست بووینە. پەرۆشی پەرەپێدانی پەیوەندی دۆستانەی نێوانمانین. 
  جارێكی تر پیرۆزەو هیوای سەركەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازین. 


مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
6/4/2021

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو