زیاتر له‌ 7000 كه‌سی‌ تر له‌ عیراق تووشی‌ كۆرۆنا بوون

  2021-04-06 18:08      72 جار بینراوە        کۆمێنت
33 تووشبووی‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست دا

له‌ عیراق ژماره‌ی‌ تووشبوون‌و مردن به‌ كۆرۆنا به‌رده‌وامه‌ له‌ هه‌ڵكشان‌و له‌ماوه‌ی‌ 24 كاتژمێری‌ رابردوودا 33 تووشبووی‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست دا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌‌‌ 6 ی‌ نیسان، وەزارەتی تەندروستی و ژینگه‌ی‌ عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ ده‌ست PUKNOW كه‌وتووه‌، بڵاویكرده‌وه‌، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 7300 تووشبووی کۆڕۆنا و 33 گیان لەدەستدان بەهۆی پەتاکەوە تۆمارکراوە.
هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 5225 تووشبووی ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا چاکبوونەتەوە.
به‌وه‌ش ژماره‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ له‌سه‌ره‌تای‌ ته‌شه‌نه‌كردنی‌ كۆرۆناوه‌ له‌ عیراق تووشی‌ په‌تاكه‌ بوون گه‌یشته‌ 887291 كه‌س.

سه‌رچاوه‌: وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌‌و ژینگه‌ی‌ عیراق
وەرگێڕان و داڕشتنەوەی: فەریق حەبیب

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو