ئێران: ئەو ھەڵوێستەی ئەمریكا ژیرانەیە و دەكرێت ببێتە سەرەتایەك بۆ زیندوكردنەوەی ئاشتی

  2021-04-07 10:12      153 جار بینراوە        کۆمێنت

وتەبێژی حكومەتی ئێران پێشوازی لە لێدوانی چەند لێپرسراوێكی ئەمریكی كرد، كە ئامادەییان پیشانداوە بۆ پێداچوونەوە بە سزاكان و رایگەیاند، ئەو ھەڵوێستەی ئەمریكا ژیرانەیە و دەكرێت ببێتە سەرەتایەك.
دوای بەرێوەچوونی خولی یەكەمی كۆبوونەوەكانی ئێران و وڵاتانی بەشدار لە رێككەوتننامەی ئەتۆمی لە ڤییەنا، نید پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، ھەست بە گرنگی كەمكردنەوەی سزاكانی سەر ئێران دەكەن، چونكە سزاكان پێچەوانەی رێككەوتننامەی ئەتۆمیە، بەڵام دانوستانەكان سەختن، ھاوكات جێن ساكی سكرتێری رۆژنامەوانی كۆشكی سپی رایگەیاند، سیاسیەتیان بەرامبەر ئێران نەگۆڕاوە و لەمكاتەشدا ھیچ رێوشوێنێك بۆ لابردنی سزاكان پەیڕەو ناكەن.
لەلایەكی ترەوەعەلی روبەیعی، وتەبێژی حكومەتی ئێران پێشوازی لە لێدوانی چەند لێپرسراوێكی ئەمریكی كرد، كە ئامادەییان پیشانداوە بۆ پێداچوونەوە بە سزاكان و رایگەیاند، ئەو ھەڵوێستەی ئەمریكا ژیرانەیە و دەكرێت ببێتە سەرەتایەك بۆ راستكردنەوەی ئەو چەقبەستوییەی تێیكەوتوون.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو