حكومەتی هەرێم بوودجە بۆ ئارامگاو مۆنۆمێنتی ئەنفالكراوان تەرخاندەكات

  2021-04-07 10:20      142 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان واژۆی لەسەر تەرخانكردنی بڕی 558.835.500 ، بۆ ئارامگاو مۆنۆمێنتی ئەنفالكراوانكرد.
بەپێی نوسراوێك كە واژۆی ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانی لەسەرە و ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی و ئابوری كراوە، تیایدا هاتووە، رەزامەندی درا لەسەر تەرخانكردنی  بڕی 558.835.500 ، بە نەختینە و قۆناغ لەسەر بوودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی ناوبراو بەمەبەستی جێبەجێكردنی چەند پڕۆژەیەك، وەك دروستكردنی گۆڕستانی تایبەت بۆ روفاتی 171 ئەنفالكراوان لە زێدی خۆیان، چاككردنی گۆڕستانی ئەنفالكراوان كە 840 روفاتی ئەنفالكراوی تیادایە، نۆژەندكردنەوەی مۆنۆمێنتی ئەنفالكراوان لە چەمچەماڵ/ بانی مەقان.  

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو