وەزیری تەندروستی شێوازی قەدەغەی هاتوچۆی ئاشكراكرد

  2021-04-07 11:55      405 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزیری تەندروستی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بۆ قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی ناگەڕێنەوە، بەڵكو بەشێوەی رێژەیی دەبێت، بەجۆرێك جوڵە كەمببێتەوە تا هەڵكشانی كۆرۆنا هێواش ببێتەوە.
سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێمی كوردستان ، راشیگەیاند، لە ئێستادا بۆ بابەتی كۆرۆنا لە زۆنی نارنجی (زۆنی بەر لە كۆتایی، بە لە زۆنی سور)ین، بەپێی پێشبینییەكان رەنگە هەفتەی داهاتوو ٢٠% تووشبوون بە كۆرۆنا زیاد بكات. 
وابڕیارە رۆژی ١٠ی ئەم مانگە، بە پشتبەستن بە پێشنیازی وەزارەتی تەندروستی، لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان بڕیار لەسەر رێكاری نوێ و قەدەغەی هاتوچۆ بدات.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو