بەبڕیارێكی سەرۆكایەتی ھەرێم خانەنشینی پێشمەرگە دەستپێدەكاتەوە

  2021-04-07 13:35      255 جار بینراوە        کۆمێنت

لیژنەیەكی باڵا بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی پێشمەرگە و ھێزەكانی ناوخۆو جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی و خانەشینی و پلە بەرزكردنەوەی پێشمەرگە، لەگەڵ سەرۆكایەتی ھەرێم  كۆبۆنەتەوە. 
باڵامبۆ محەمەد،  ئەندامی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان راگەیاند، سەبارەت بە چارەسەركردنی كێشەكانی پێشمەرگە و ھێزەكانی ناوخۆو جێبەجێكردنی یاسای چاكسازى و خانەشینی و پلە بەرزكردنەوەی پێشمەرگە لەگەڵ سەرۆكایەتی ھەرێم و راوێژكارانی سەربازی لە سەرۆكایەتی ھەرێم كۆبونەتەوە. 
وتیشی، بۆ چارسەركردنی ئەو كێشانە بڕیاردرا لیژنەیەكی ھاوبەش لە نێوان سەرۆكایەتی ھەرێم و  پەرلەمان و وەزارەتی پێشمەرگە پێكبھێندرێت، بەڵام لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران جەخت لەوەكراوەتەوە تا خانەنشینی پێشمەرگە و ھێزی ناوخۆ نەكرێت، پلە بەرزكردنەوە دەستپێناكاتەوه.
راشیگەیاند، لەسەر بنەمای بڕیارێكی سەرۆكی ھەرێم لە ساڵی ٢٠١٤ لە كاتی شەڕی داعش ، پرۆسەی خانەنشینی پێشمەرگە وەستاوە، ئێستاش دەكرێت بەبڕیارێكی سەرۆكایەتی ھەرێم خانەنشینی دەستپێبكاتەوە. 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو