ژماره‌ی‌ تووشبوون‌و مردن به‌ كۆرۆنا له‌ عیراق زیاتر هه‌ڵكشا

  2021-04-07 18:07      89 جار بینراوە        کۆمێنت
37 تووشبووی‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست دا

له‌ عیراق ژماره‌ی‌ تووشبوون‌و مردن به‌ كۆرۆنا به‌رده‌وامه‌ له‌ هه‌ڵكشان‌و له‌ماوه‌ی‌ 24 كاتژمێری‌ رابردوودا 37 تووشبووی‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست دا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌‌‌ 7 ی‌ نیسان، وەزارەتی تەندروستی و ژینگه‌ی‌ عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ ده‌ست PUKNOW كه‌وتووه‌، بڵاویكرده‌وه‌، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 8331 تووشبووی کۆڕۆنا و 37 گیان لەدەستدان بەهۆی پەتاکەوە تۆمارکراوە.
هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 5020 تووشبووی ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا چاکبوونەتەوە.
به‌وه‌ش ژماره‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ له‌سه‌ره‌تای‌ ته‌شه‌نه‌كردنی‌ كۆرۆناوه‌ له‌ عیراق تووشی‌ په‌تاكه‌ بوون گه‌یشته‌ 89562291 كه‌س.

سه‌رچاوه‌: وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌‌و ژینگه‌ی‌ عیراق
وەرگێڕان و داڕشتنەوەی: فەریق حەبیب

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو